(وەرگیراو لە وتاری «قاسملوو، هێمای نه‌ته‌وەیەک یان خودی نه‌ته‌وه»)
کاروانی خه‌باتی کورد پاش کۆماری کوردستان کۆمه‌لێک مانا و هێمای به جێ هێشت که ئه‌و هێمایانه چووبوونه ناو جه‌سته‌ی مرۆڤی کورده‌وه و بزووتنه‌وه‌یەکیان به‌رهه‌م هێنابوو که وزه و توانای ده‌به‌خشیه نه‌وه‌کانی دوارۆژی خۆی که گڕ و تینێک به‌رهه‌م بێنن. لێره‌دا نه‌وه‌کانی پاش پێشه‌وا خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌یەکی کۆمه‌ڵایه‌تین که پێویستیان به هێما و مانای نوێ هه‌یه. قاسملوو وه‌ک سه‌رچڵێک هه‌ڵکه‌وتوو ئه‌م راستییه ده‌زانێ چونکوو تێیدا گه‌وره بووه و خۆی نموونه‌یەکی راسته‌قینه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌یە. به خوێدنه‌وه‌یەکی نوێ و به ئه‌قلیه‌تێکی تر دێته ناو گۆره‌پانه‌که‌وه، هاواری مانا نوستوه‌کانی کورد
له چوارچرای مه‌هاباده‌وه به‌رز ده‌کاته‌وه و ده‌یهه‌وێ بڵێ که ئێمه ده‌نگه نووستوه‌کانی چوارچرا هاتوینه‌وه که پەیامێکی نوێتان پێ بگه‌یەنین، ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه‌ی مرۆڤی کورده. بۆ ده‌رخستنی ئه‌م راستییه ئه‌و نوینه‌رایه‌تیی حیزبێک ده‌کات که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا غه‌ریب نیه و ناسراوه بۆ په‌یره‌وکردنی داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هه‌وڵه‌کانی دوکتور بۆ خۆ گرێدان به خه‌ڵکی کورده‌وه ده‌توانین ئاوا ناو ببه‌ین: وه‌گەڕ خسته‌نه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات وه‌ک میراتی کۆمار، په‌یره‌وکردنی شوناسی کوردی وه‌ک ئاوێنه‌ی سیاسه‌ته‌کانی، مه‌ڵبه‌ند کردنی مه‌هاباد وه‌ک ناوه‌ندی بریاری سیاسیی کورد، فۆرمۆلیزه کردنی داخوازی گه‌له‌که‌ی، سیما کوردانه‌که‌ی، سازکردنی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ دانوستاندن له گه‌ڵ داگیرکه‌ر، په‌یره‌و نه‌کردنی هیچ ئایدۆلۆژیایەک بۆ حیزبه‌که‌ی و ته‌سک کردنه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌یەکی دیاریکراودا، پێناسه کردنی حیزب وه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی، واقیع بینی و تێگه‌یشتن له‌و واقیعانه، پشت به‌ستن به مانا نووستوه‌کانی خودی کۆمه‌لگای کوردی و له هه‌مووان گرینگتر تێپه‌ر نه‌بوون له هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆماری کوردستان. ئه‌مانه په‌یامێکن بۆ خه‌ڵکی کوردستان که من له ئێوه‌م و جیاواز له خه‌یاله‌کانی ئێوه بیرناکه‌مه‌وه. له کۆبه‌ندی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه که قاسملوو متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌س دێنێ و ده‌بێته ئاوێنه‌ی خه‌یاڵ و داخوازیه‌کانیان.
له گه‌رمی شمشاڵه‌که‌ی قاله‌مه‌ره‌وه تاکوو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له دیارکردنی ئیلام و کرماشانه‌وه تاکوو خۆی و ماکوو وسه‌لماسه‌وه، له ئه‌قلیه‌ته مۆدێرنه‌که‌یه‌وه تاکوو وه‌فاداربوونی به دیمۆکراسی، له فیداکاریه‌کانییه‌وه تاکوو نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن , و له دووره‌ڕوانیه‌وه تاکوو خۆشی و ناخۆشییه‌کانی حیزبه‌که‌ی، له زانا بوونیه‌وه تاکوو ناساندنی کورد به جیهانی ده‌ره‌وه، مانا گه‌لێکی ده‌به‌خشیه کۆمه‌ڵگاکه‌ی که من هێما و سیمبۆلی ئاواته‌کانی ئێوه‌م. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بوو که قاسملوو ئێستاشی له گه‌ڵدا بێ هه‌ر قاسملوویه و خه‌ونی هه‌زاران رۆڵە گه‌له‌که‌یه‌تی.
سه‌ره‌نجام
باسکردن له‌وه‌ی که رێبه‌ری شه‌هید سیمبۆلی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانه شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و راستیی ئه‌م باسه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که نه‌وه‌کانی ئه‌مرۆی کوردستان ئه‌و وه‌ک هێمای خۆیان ده‌زانن. هه‌رچه‌ند قاسملوو به جه‌سته له کۆمه‌ڵگای کوردی باری کردووه، به‌ڵام به هێما هێشتا هه‌ر له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندایه. هه‌روە‌ها که پێشتر باسمان کرد به هۆی تێکه‌ڵ بوونی قاسملوو له گه‌ڵ خه‌ون و ئاواته‌کانی کورده‌وه ئه‌سته‌مه بتوانین کورد و قاسملوو له‌یه‌ک جیا بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه به سیمبۆڵ بوون و مانه‌وه‌ی، ئه‌م راستیه ئاشکرا ده‌کا که رێبه‌رانی کورد وه‌ک هێمایەک بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه هێشتا هه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه و سه‌رهه‌ڵدانن و ئه‌گه‌ر بلێین که ئه‌م رێبه‌رانه نه ته‌نیا سیمبول نین به‌لکوو خودی نه‌ته‌وه‌که‌ن پێم وا نیه که له راستیه‌وه به دوور بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاوێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ژیان، به‌سه‌رهات و ئاواته‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ن.
سەرچاوە: پەیجی "نا بۆ تیرۆر"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر