۱۳۹۳ تیر ۲۳, دوشنبه

قاسملوو و بۆسەی ڤییەنقاسملوو و بۆسەی ڤییەن

کریس کۆچێرا
لە فەڕەنسییەوەسەلاحەدین بایەزیدی
رۆژی ١٣ی ژوییەی ١٩٨٩، عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردی ئێران و نەیاری رژێمی کۆماری ئیسلامی [ئێران]، لەئاپارتمانێکی ڤییەن، دوو گولـلەی لە سەری درا و لە گەڵ دوو هاوڕێی دیکەی کوژراقاسملوو، رێبەری حزبیدیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکابوولە دە ساڵ پێشترەوە، شەڕ سوپای تارانی دەستەویەخەیپێشمەرگەکان (شەڕڤانانی کوردکردبۆوە.

دوا بە دوای یەکەمین خولی پەیوەندییەکان لە دێسامبری ١٩٨٨ و ژانوییەی ١٩٨٩، قاسملوو سەر لەنوێ لە گەڵنێردراوانی ئێران پەیوەندی بەستەوە، یەکێک لەو نێردراوانە محەمەد جەعفەر سەحراروودی، جێگری سەرۆکیهەواڵگریی (دەرەکیپاسدارانی شۆڕش لە کوردستانی ئێران بوو کە دوای تەقە کردنەکە بریندار دەبێ.پۆلیسی ئوتریش، رێگەی دا سەحراروودی کە برینەکانی چارەسەر کرابوون، نەخۆشخانە بەجێ بێڵێ، پاشانپەنا بباتە بەر باڵوێزخانەی ئێران و رۆژی ٢٢ی ژوییە خاکی ئوتریش بە جێ بێڵێئێرانییەکی دی، بۆزۆرگیانناوێک کە پاسدار بوو، ماوەیەک لە بنکەی پۆلیس راگیرا، بەڵام دواجار حوکمی قۆڵبەست کردنی هەڵوەشایەوە وئەویش توانی بگەڕێتەوە بۆ تارانکەسی سێهەم، حاجی موستەفەوی لاجوەردیش، سەرۆکی دەزگای نهێنی(ناوخۆییلە کوردستان، توانی ئازادانە ئوتریش بە جێ بێڵێ.

بەڵگەیەکی ئاوارتە

ئەم گفتوگۆیانەی نێوان نێردراوانی تاران و سەرکردەکانی کورد لە لایەن بەشداربووانە تۆمار کراوەکاسێتەکانیقاسملوو پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئوتریشەوە دەستیان بە سەر دا گیرا، رادەستی حدکا کرانعەبدوڵاحەسەن زادە، سکرتێری گشتی حدکا، بە تایبەتی مۆڵەتی گوێگرتنی پێ داینبەڵگەیەکی بەدەگمەنە:عەبدولڕەحمان قاسملوو لەوانەیە هەرگیز بە تێڕوانینێکی راهێنەرانەی ئەوتۆ، بۆچوونی خۆی سەبارەت بەئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی ئێران نەخستبێتە رووپرسیار و وڵامەکانی ئەم لایەنە ئێرانییانە، بە دڵنیاییەوە ئاراستەدەکرێن، ئەوان پێیان وایە قسەکانیان هەرگیز لەقاو نادرێ، زۆر راشکاوانە سایکۆلۆژی و شێوازی هزریبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخەنە روو کە لە نێوان چاوگەکانی چەمکگەلی سیاسی مۆدێرن و هیسەردەمی خەلافەتی عەلی دا هاتوچۆ دەکا

ئاخۆ بکوژانی قاسملوو و هاوڕێ کوردەکانی، پاش بیستنی ئەم لێدوانانەی، بڕیای لە ناوبردنیان دان؟ یان بەر لەدەسپێکردنی قسەکانی، بڕیاری کوشتنیان دابوو؟ تەنیا شۆپاندنی پڕۆسەکە، دەتوانێ وڵامی ئەمپرسیارانەمان بۆ روون بکاتەوەخوێندنەوەی ئەم بەڵگە ئاوارتەیە، رێگە بۆ ئەم سیناریۆیەی خوارەوە خۆش دەکا

دەسەڵاتدارانی ئێران کە ئاگاداری ئەوە بوون جووڵانەوەی قاسملوو لە ئاکامی زەبرەکانی سوپای ئێران ودابەشبوونێکی نوێ (١٩٨٨زۆر لاواز بووە و هەروەها رەنگە بە تێگەیشتن لە ویستی [قاسملووبۆ گەیشتن بەچارەسەرییەک لە رێگەی وتوێژەوە بەوە هیوادار بووبن کە بە نیوەی داخوازییەکانی قایل بێیاسایی بوونیحزبەکەیبەڵام قاسملوو پێداگری لە سەر ویستی راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان لە لایەن بەڕێوەبەرەنوێیەکانی ئێران دەکا (خومەینی ٤ی ژوئەنی ١٩٨٩ مردبوو)، شەوی ١٢ی ژوییەی ١٩٨٩، نێردراوەکانی تارانپاش یەکەم چاوپێکەوتن پەیوەندی بە بەرپرسانی خۆیانەوە دەگرندیارە فەرمان دراوە: "بیکوژن".
***
''
سڵاوتان لێ بێئێمە لە سەر ئەوە رێک کەوتووین ئەم دانوستانانە بە تەواوی نهێنی بمێننەوە"، سەحراروودیوا دەڵێ، چونکە "کۆمەڵێک دوژمن هەن نایانەوێ ئەم کێشانە چارەسەر بن"... سەحراروودی بە تایبەت ئاماژەبەوە دەکا: "تەنانەت لە نێوخۆی حکومەتی ئێرانیش، کەسانێک دژی ئەم دانوستانانەن؛ لە ئاستیبەڕێوەبەرایەتی دا، مەحاڵە راشکاوانە باس لەم کێشەیە بکەین".

عەبدولڕەحمان قاسملوو راستەوخۆ دەچێتە سەر باسەکە:

"
لە چاوپێکەوتنی دواییمان دا، لە سەر دوو خاڵی سەرەکی قسەمان کرد:
پەژراندنی پرسی ئۆتۆنۆمی.پرسی چالاکی ئازادنەی حزبەکەمان لە نێوخۆی وڵات.
ئێوە وڵامتان دایەوە کە ئێستاکە کاربەدەستانی رژێم لە گەڵ پەژراندنی بنەمای ئۆتۆنۆمی دا نینسەبارەت بەخاڵی دووهەم، ئێمە بە تێروتەسەلی لە دەفتەری سیاسی قسەمان کردگەلۆ پێشمەرگەکان واز لەچەکەکانیان دێنن یاخود نا؟ دەفتەری سیاسی پێی وایە مەحاڵە چەکەکان رادەست بکرێنئێوە لەوە تێدەگەنکە پاش دە ساڵ شەڕ و ئەو هەموو قوربانییە، ئۆتۆنۆمی بۆتە سیمبۆلی داواکارییەکانمانئاخۆ پێویستەوشەیەکی تر بەکار بهێنرێ؟ ئەگەر ئێوە ناواخنی ئۆتۆنۆمیتان قەبوڵ بێ، بۆچی لەم وشەیە دەترسێن؟"

قاسملوو لەوە ناپرینگێتەوە کە خۆی وەک پیاوی ئۆتۆنۆمی پێناسە بکا - "وەچەی من، وەچەی دیموکراسی وئۆتۆنۆمییە''- و بەردەنگەکانی بانگهێشت دەکا لە گەڵی دا درێژە بە وتوێژەکان بدا، هۆشداریشیان پێ دەدا:

"
هەڵبەت، ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەبێ، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دابڕان لە ناوەند و جیاخوازی"...

سەحراروودی درێژە بە باسەکە دەدا: "ئەوە یەکەمجارە لە نێو خۆمان دا باس لەوە دەکەین کە ئیسلام بیر لەکێشەی نەتەوەکان دەکاتەوەلە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانمان، ئێمە گوێ لە هیچ کەس ناگرین، نەرۆژهەڵات، نە رۆژئاوا، ئێمە ئامادەین خۆمان لە پێناو بیروباوەڕمان بکەینە قوربانی."

نۆرە دەگاتەوە عەبدولڕەحمان قاسملوو: "دەمەوێ پێتان بڵێم من سەبارەت بە سەرجەم ئەو کۆسپ وتەگەرانەی لە بەردەم راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی ئاماژەتان پێدا، قایل نەبووم… ئێستا ئاغای خامنەیی و ئاغایرەفسەنجانی پێشنوێژی هەینی تاراننئەوان دەتوانن سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان روونکردنەوەبدەن".

پاشان قاسملوو بە وردی باس لە تیڕوانینی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی دەکا:
"بۆ ئێمە چوار خاڵی سەرەکی لە ئارا دان:
ئۆتۆنۆمی، واتە چڕنەبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند

دووهەم خاڵی سەرەکی بۆ ئێمە، زمانی کوردییەکوردی دەبێ ببێتە زمانی فەرمی هەرێمە کوردییەکان.

سێهەم گرفت، دەستنیشانکردنی سنوورەکانی هەرێمی ئۆتۆنۆمەبۆ ئەم مەبەستە، پێویستە فاکتەرەجوگرافی، ئابووری و لە هەمووی گرنگتر ویستی خەڵکی ئەو ناوچانەی کورد لێی دەژین، لە بەر چاو بگیرێ

خاڵی چوارەم بۆ گەلی کورد خاڵێکی سەرەکییەدەبێ ئاسایشی نێوخۆیی هەرێمی کورد لە لایەنکوردەکانەوە بپارێزرێ.

ئەو چوار خاڵە گرنگەیە و ئێمە لەوە زیاترمان گەرەک نییە… ئەوەندەی پەیوەندی بە وەدیهاتنیانەوە هەبێ، ئێمەواقعبینینبۆ نموونە، بۆ دیاریکردنی سنوورەکان، ناکۆکی چێ دەبێبەڵام کوردەکان ئامادە نین لە پێناو شتەلاوکییەکان شەڕ بکەن، ئەگەر شتە بنەڕەتییەکان پەسند بکرێن."

قاسملوو باسەکەی کۆ دەکاتەوە: "مەحاڵە وشەی "ئۆتۆنۆمیبگۆڕدرێئەم وشەیە واتایەکی سۆزداری ومێژوویی بۆ گەلی کورد هەیەسیمبۆلێکەوا هەست دەکەم ئێوە نێوەڕۆکەکەی دەپەژرێنن، بەڵام دەتانەوێچاوپۆشی لە وشەکە بکرێکاتێک دەقێکی پیرۆزی ئیسلام دەخوێنینەوە، ناتوانین بێ گوتنی "بسم اللەالرحمن الرحیم'' دەست پێ بکەینئەوەش هەمان شتە، ئێوە نێوەڕۆکی ئۆتۆنۆمی پەسند دەکەن، بەڵام"بسم اللە الرحمن الرحیم'' نا."

ئێرانییەکان دەڵێن بەر لە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان کە "هیوایەکی زۆریان ئافراندوە"، دەبێ پەیوەندی بەتارانەوە بگرنپاشان لێک دادەبڕێن و دەڵێن بە مەبەستی دیاریکردنی سەعاتی چاوپێکەوتنی داهاتوو واتەبەیانی، تەلەفۆن دەکەن.

لە دیدارەکەی تر دا، رۆژی ١٣ی ژوییە، سەحراروودی دەڵێ پەیوەندی بە "برادەرانیلە تارانەوە گرتووە.

"
ئێوە دوێنێ گوتتان کە کاربەدەستانی ئێرانی دەتوانن لە وتاری نوێژی هەینی دا باسی ئۆتۆنۆمی بکەنهەندێک گیروگرفت هەن کە کاربەدەستانی ئێران و ئیمامەکان دەتوانن لە بارەیانەوە بۆ خەڵک بدوێنبەڵامپێویستە بگوترێ کە هەندێک کێشە هەن کە ئێمە بۆچوون و تێڕوانینی جیاوازمان لە سەریان هەیە."

پاشان سەحراروودی باسێکی دوور و درێژ و لاڕێ دەست پێ دەکا: "دیارە ئێمە کێشەی ترمان هەیەماوەی دەساڵە مشتومڕێکی گەرم لە سەر رۆڵی بازاڕ لە ئارا دایەهەندێک دەڵێن نابێ رێگە بدرێ ئابووری ئێران کۆنتڕۆڵبکرێ و هەژاران وەک هاوڵاتی پلە دوو بە حیساب بێنئەو کات ئیمام لە ژیان دابوو و دەیگوت ئیسلام لە گەڵکاپیتالیزم و کۆنتڕۆڵی دەسەڵات دا نییە، ئیسلام لە نێوەڕاستە، دەنگی سێهەمە و پەیڕەوی تایبەت بە خۆیهەیەبا ئاماژە بە نموونەی بازاڕی دەرەکی بکەمیاساکان سێ جار لە مەجلیس خرانە روو، بێ هیچچارەسەرییەک… دواجار لە کۆتایی دا، ناچار بوون حەواڵەی جڤاتی دەست نیشانکردنی بەرژەوەندییەکانیبکەن.

ئێستا با بێینەوە سەر باسی ئۆتۆنۆمی… هەر وەک مەسەلەی ئابوورییەلەمبارەوە دوو را هەنبۆچوونێکسەردەمی حەزرەتی عەلی (جێنشینی محەمەد و چوارەم خەلیفەبە بیر دێنێتەوەحەزرەتی عەلی لەناوەندی خەلافەتەوە حوکمڕانی دەکرد؛ بەڵام هەرێمی تریش هەبوون کە ناویان "ویلایەتبوو، ''والی"ییەکان(حاکمەکانلە چاو ئۆتۆنۆمی زۆر دەستیان ئاواڵاتر بوومەکتەبێکی تر هەیە کە دەڵێ ئەوە سەردەمی عەلیبوو و هەلومەرجی ئەمڕۆ جیاوازنئێمە بە دوژمن ئابڵۆقە دراوین، ئەو وڵاتانەی لە نێو ناتۆ دان، رژێمەکۆنەپارێزەکان، کە ناهێڵن ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی سنوورەکانی دا بمێنێتەوەهەوڵ دەدەن بەرفراوانتریبکەنەوە، بۆ ئەوەی بە دابڕان کۆتایی بێکەوابێ ئۆتۆنۆمی کێشەیەک نییە بە یەک دوو وتاری نوێژی هەینیچارەسەر بکرێ.

کێشەی دووهەمحدکا دەیەوێ هەمان بارودۆخ بپارێزێ و لە هەمان کات دا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندانوستان بکا؛ بەڵام بۆ ئەمەیان، دڵنیام کە پەسند ناکرێ."

سەحراروودی باسێکی تری ناپەیوەند دێنێتە گۆڕێ بۆ ئەوەی روونی بکاتەوە سیستەمی ئیسلامی چلۆن کاردەکا: "نموونەیەکی ترتان بۆ دێنمەوەپەیوەندییە دەرەکییەکانئەمە بە درێژایی چەندین ساڵ، بەر لەوەیبڕیارێک بدرێ، گفتوگۆی لە سەر کرائەگەر ئێمە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاپچڕاندوە و نێوانمان لە گەڵ یەکێتی سۆڤیەت خۆش کردوە، بڕیارێک نییە بە رۆژێک و دوان یان بە کەسێک و دووکەس درابێگفتوگۆی لە سەر کراوە و دواجار، پاش زیاتر لە سێ ساڵ، دە ساڵ، یانزە ساڵ و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی یەکێتی سۆڤیەت، بەو ئاکامە گەیشتووین لە گەڵ ئەوان رێککەوینبۆچی؟ چونکەکێشەی ئەفغانستان، پاکستان، کەنداومان هەیە، چونکە لە گەڵ رۆژئاوا کێشەمان هەیەکەوابێ ئۆتۆنۆمی،دەبێ بە درێژایی چەندین ساڵ گفتوگۆی لە سەر بکرێدڵنیام لە هەلومەرجێ ئێستا دا، ئۆتۆنۆمی بەوشێوەیەی ئێوە باسی دەکەن، قەبوڵ ناکرێ." پاشان نۆرە بە حاجی مستەفەوی دەسپێرێ.

حاجی مستەفەوی: "بسم اللە الرحمن الرحیم… حزبە کۆمۆنیستەکان پشتیان بە تیۆری ناسیۆنالیزمیستالین بەستووەعەڕەبەکان دەڵێنئەمە تێڕوانینی ئێمەیەپارتە سۆسیال دیموکراتەکان شێوازی چارەسەریخۆیان هەیەئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێ، هێزە ئیسلامییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئێستاراڤەیەکمان بۆ کێشەی نەتەوەکان نەبووەئەگەر بتوانین وا بکەین کۆماری ئیسلامی ئێران لە روانگەی تیۆرییەوەبە شێوەیەکی جیدی بیر لەم کێشەیە بکاتەوە، ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە دەستەبەر دەبێهەڵبەت لە ئیسلامدا، پێغەمبەر و جێگرەوەکانی، رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان هەبووەهیوادارم رژێم لەم کێشەیە دا قووڵ بێتەوە ولە نێوان ئەو شتەی پێی دەگوترێ نەریت و ئەوەی ئێوە داوای دەکەن، بتوانین شتێک بدۆزینەوە….

قاسملوو دەکەوێتە نێو قسەکانەوە وەک بڵێی ناتوانێ دۆخی بەردەنگەکانی پەسند بکا:
"ئێوە دەڵێن ئێستا پرسی سەرەکی ئەوە نییە کێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ، بەڵکو چارەسەرییپەیوەندییەکانی نێوان حزب (حدکاو کۆماری ئیسلامی ئێرانەئێمە هاتووین بۆ ئەوەی داواتان لێ بکەینکێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ". پاشان قاسملوو بە تێروتەسەلی باسی ئەوە دەکا کە مافی چارەی خۆنووسین دەکرێ بە شێوەی جۆراوجۆر بەدی بێسەربەخۆیی، فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی.
قاسملوو درێژە بە قسەکانی دەدا: "بۆ ئێمە پرسی سەرەکی ئەوەیە کە بزانین ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئێراندەیەوێ بە راستی کێشەی نەتەوەکان لە ئێران چارەسەر بکائەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ بەڵێ،ئەوکات دەمانەوێ بزانینکۆماری ئیسلامی چۆن دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکا؟ گەلۆ ئەو شێوازەسەربەخۆییە، فیدڕالیزمە یان ئۆتۆنۆمی؟ ئێمەی کورد، لانیکەمی داخوازییەکانمان هێناوەتە گۆڕێئێمەفیدڕالیزمیشمان قەبووڵەهەڵبەت، بە رای من، وەک چۆن کاتی خۆی لە ئیسلام دا جۆرێک لە فیدڕالیزم بوونیهەبوو، باشتر وایە پەیڕەوی لە فیدڕالیزم بکرێ و بۆ نموونە یەکێتی کۆمارە فیدڕاڵییەکانی ئێران پێک بهێنرێجائەگەر نە سەربەخۆیتان قەبوڵ بێ، نە فیدراڵیزم و نە ئۆتۆنۆمی، ئەوە مانای وایە چارەسەری کێشەینەتەوەکانتان قەبوڵ نییە."

لە کۆتاییش دا دەڵێ: "رەنگە سبەی رۆژ بەشێکی تری ئێران داوای ئۆتۆنۆمی بکا؛ لە پێناو چارەسەرکردنیکێشە نێوخۆییەکانی ئێران بە پرەنسیپ، بوێری پێویستەیاسا دەبێ بۆ هەموان بێ، بۆ عەرەبەکان،بلووچەکان، تورکەمەنەکان و کوردەکانئەگەر لە ئەمڕۆوە نەتوانرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ، لە داهاتوو دادەبێتە کارەساتێک بۆ وڵاتەکەمان."

دوای باسێکی کورت، لایەنەکان بڕیاری چاوپێکەوتن بۆ سبەینێ دیاری دکەنفازڵ رەسوڵ، نێوبژیوانی کوردیعێراقی، دێتە قسە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامی دۆخی دوو لایەنی بەرامبەر بکا و دەڵێ: "یان ئەوەتا دەگەنەرێککەوتنێک یان درێژە بە دیالۆگ دەدەن، بێ ئەوەی شەڕ بکەنیان لە گەڵ بەردەوامبوونی شەڕ، درێژە بەدانوستانەکان بدەن، بەڵام باشتر وایە ئێستا بگەنە رێککەوتنێکقۆناخەکە گونجاوەلەوانەیە سێ ساڵی دیکەبارودۆخەکە بگۆڕدرێ، هاوسەنگی و ناهاوسەنگیی هێزەکان گۆڕانی بە سەر دا دێ، هەلومەرج جیاواز دەبێ…"

ئەمانە دوایین وشەکانیانن... دەنگی جوڵانی کورسی و مێزەکان دەبیسترێ... دواتر دەنگێک وەک چوار تەقەیکپ - تەقە بە ئامرازی بێدەنگ کەری چەک؟.. پاشان هیچ نابیسترێ... کاتێک پۆلیس لە سەر هۆشدارییجیرانەکان کە لە لایەن سەحراروودییەوە - دیارە ئەویش بریندار ببوو -  ئاگادار کرابوونەوە، دەچنە نێوئاپارتمانەکەوە، چاویان بە تەرمی سێ کورد دەکەوێ...
...
(
لۆمۆند، یەکی ژانوییەی ١٩٩٨)
(فرانکفۆرتەر ئاڵگماینێ، ١٩ی ژانوییەی ١٩٩٨)(دێر ستاندارد، ٣٠ی ژانوییەی ١٩٩٨)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر